بەهۆی کەمکردنەوەی کێشی گونکەکان نانەواخانەیەک داخرا



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەمکردنەوەی کێشی گونکەکانی نانەواخانەی سۆران دادەخات .

لە ڕاگەیەندراویکدا قائیمقامیەتی سلیمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و کەمکردنەوەی کێشی گونکی نانەکانی لە (135) گرامەوە کەمکردوەتەوە بۆ (120) گرام، بەفەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەکان نانەواخانەی سۆران لەگەڕەکی سێتوان دادەخات و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

پێشتر لەلایەن لیژنەی نانەواخانەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە نانەواخانەی سۆران سێ جار ئاگادار کراوەتەوە کە شەش نان بە (1000) دینار دەفرۆشیت پێویستە کێشی گونکەکان بکاتەوە بە (135) گرام، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

زیاتر لە ساڵێکە نرخی نان و سەمون گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە، ئێستا لە نانەواخانەکاندا نرخی ٦ نان بە هەزار دینارە بە گونکی ١٣٠ بۆ ١٣٥ گرامی، هەروەها نرخی ٨ نان بە گونگی ٩٠ بۆ ١٠٠ گرامی بە هەزار دینارە، دوای دابەشکردنی ئارد لەلایەن ئەو کۆمپانیا ناوخۆییەوە نرخی نان لەوەی ئێستای زیاتر دادەبەزێت.

سەبەتەیەكی نوێی بەشەخۆراك و ئارد دابەش دەكرێت
پێشت سەبەتەیەكی نوێی بەشەخۆراك و ئارد دابەش دەكرێت
زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی سەروو 8 پلە دەدات
دواتر زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی سەروو 8 پلە دەدات
ەیوەندیدار