سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت



بانکی رانییە کە سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ ی لیوا هاوبەشەکان دابەسدەکرێت.

بانکەکە لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، بۆ وەرگرتنیی مووچەی پێشمەرگە و پلەدار مەرجیان داناوە و پێویستە خاوەن مووچە پەیڕەوی بکات،

بانکەکە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هەر پێشمەرگە و پلەدارێک خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنت مووچەکەی، هەروەها هیچ مووچەیەک بە بریکارنامە یان بریکار خەرج ناکرێت،

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دوو هەفتەیە مووچەکانیان گەشتۆتە هەرێم، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت دابەش نەکراوە، حکومەتی هەرێم بریاری ڕاگرتنی مووچەی ئەوانیشی دابوو،

چەند لیوایەكی پێشمەرگە، کە ژمارەیان نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگەیە، بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە دابین كراوە و مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان دەدرێت.

لە بەغداوە پێشنیارێك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
پێشت لە بەغداوە پێشنیارێك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
نرخی دۆلار زۆترین دابەزینی تۆماركرد
دواتر نرخی دۆلار زۆترین دابەزینی تۆماركرد
ەیوەندیدار