نرخی دۆلار زۆترین دابەزینی تۆماركرد


دوابەدوای ڕاگەیاندنی سەركەوتنی گفتوگۆكانی نێوان سودانی و بەرپرسانی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی بانك و دۆلار، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام لە دابەزیندایە و تەنها لەمڕۆدا بڕی هەزار دینار دابەزیوە و لە ڕۆژی چوار شەممەشەوە بڕی زیاتر لە 3 هەزار دینار دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای 100 دۆلار بە 155 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام دوانیوەڕۆ بەهاكەی دابەزیوە بۆ 154 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، سودانی لەگەڵ بەرپرسانی بانكی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەوە و جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دواتر لە بەیاننامەیەكدا پاڵپشتی ئەمریكای بۆ سیاسەتی نوێی دارایی و بانكی عێراق ڕاگەیاند و ئەوەش بە سەركەوتنی گفتوگۆكان و پێدانی دۆلار بە عێراق لێكدرایەوە.

ڕاشتەوخۆ دوای كۆبوونەوەكە و لە ڕۆژی چوار شەممەوە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد، كە لەو كاتەدا بەهای 100 دۆلار گەیشتیووە نزیكەی 158 هەزار دینار.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، عێراق حەواڵەی دەرەکی کردۆتەوە بۆ هاوردەکردنی چەند کاڵایەکی پێویست لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

ئاشكراشی كردووە، لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی، کە 132 هەزار دینارە.

سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت
پێشت سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت
كۆمەڵ: حكومەت بە زووترین كات مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات
دواتر كۆمەڵ: حكومەت بە زووترین كات مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات
پەیوەندیدار