كۆمەڵ: حكومەت بە زووترین كات مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات



ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ جارێكی دیكە بانگهێشتی لایەنە نارازییەكان دەكات بۆ دروستكردنی بەرە و لیستی هاوبەش و ڕاشیدەگەیەنێت، حكومەتی كاربەڕێكەر مافی نییە بەناوی هەرێمەوە هیچ هەنگاوێكی ستراتیژی بنێت.

ئەمرۆ 23 ی ئەیلولی 2023 لە شاری سلێمانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی بە سەرۆكایەتیی عەلی باپیر، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا و تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و دۆخی سەختی دارایی فەرمانبەران و هاووڵاتییان و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەی كرد.

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا جارێكی دیكە جەختی كردەوە، پێویستە حكومەت بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكات بەو داهاتەی لەبەردەستدایە تا ئەوكاتەی پارە لە بەغداوە دەگات، چونكە داهاتی ناوخۆ ئەوەندە لەبەردەستە، كە بتوانرێت مووچە دابەش بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت بەوپێیەی ئێستا هەرێم لە غیابی دەسەڵاتی یاساداناندایە و حكومەتی كاربەڕێكەر مافی نییە بەناوی هەرێمی كوردستانەوە هیچ هەنگاوێكی ستراتیژی بنێت. هەر بۆیە گرنگە هەڵبژاردنێكی پاكوبێگەرد بە چاودێریی لایەنی نێودەوڵەتی بەرێوە بچێت. بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەی سەركردایەتی تەواوی ئۆرگانەكانی ڕاسپارد بە جددی ئامادەكاری بكەن بۆ بەشدارییەكی كارا لە هەلبژاردن.

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری بانگهێشتی تەواوی كەس و لایەنە نارازییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ دروستكردنی بەرە و لیستی هاوبەش، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵی دادگەری ئامادەیە لە دەرگای تەواوی ئەو لایەنانە بدات بۆ دروستكردنی ئەو بەرەیە.

 

نرخی دۆلار زۆترین دابەزینی تۆماركرد
پێشت نرخی دۆلار زۆترین دابەزینی تۆماركرد
تائێستا زانیوتە ڤازلین 6 سوودی بۆ دەموچاو هەیە؟!
دواتر تائێستا زانیوتە ڤازلین 6 سوودی بۆ دەموچاو هەیە؟!
ەیوەندیدار