بۆچی ژاپۆنییەکان ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا ناخۆنەوە



بە نزیکەیی هەمووان لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو دەخۆنەوە، بەبێ ئەوەی بزانن ئەم خووە کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی دەبێت و رەنگە هۆکاربێت بۆ ئەوەی جەستە بەباشی سوود لە خواردنەکان وەرنەگرێت.

ژاپۆنییەکان لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو ناخۆنەوە، چونکە پێیان وایە کە ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات هەرسکردنی ژەمەکان لەسەر جەستە قورسبێت، سەرەڕای ئەوەی کە خواردنەوەی ئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە پێویستە، بەڵام نابێت لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێتەوە.

خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا ئەم زیانانەی بۆ تەندروستی دەبێت:

١. خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ناودەم.

٢. زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت.

٣. ڕێگە لە جەستە دەگرێت بتوانێت بەباشی ماددە خۆراکییەکان بمژێت.

٤. ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دڵەکزێ.

٥. هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.

وێڕای ئەوەی قورسە لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو نەخۆیتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی چەند ڕێنماییەکەوە خواردنەوەی ئاو لە ژەمەکاندا کەمبکەیتەوە، بەمجۆرە:

١. ٣٠ خولەك پێش خواردنی ژەمەکان ئاو بخۆرەوە.

٣. بەپەلە نان مەخۆ، بۆئەوەی پێویست نەکات ئاوی لەگەڵدا بخۆیتەوە.

٣. خواردنەکان بە هێواشی بجووە. و دواتر قوتی بدە.

عەبادی، “هەرێم ڕازی نییە فەرمانبەرانی بخرێنەسەر حکومەتی عێراق”
پێشت عەبادی، “هەرێم ڕازی نییە فەرمانبەرانی بخرێنەسەر حکومەتی عێراق”
سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت
دواتر سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت
ەیوەندیدار