ئەمریکا هەنگاوێکی سەربازی نوێ لەجەنگی ئۆکراینا دەگرێتەبەر



تادێت لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا بەرەو خراپتر دەچێت و ناکۆکی نێوان زلهێزەکانی جیهان پێ دەخاتە قۆناغێکی نوێ و  هەستیارەوە لەو چوارچێوەیەشدا جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکەمین تانکی ئەبرامزی ئەمریکی M1 Abrams هەفتەی داهاتوو ده‌گاته‌ ئۆکراینا بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی کیێڤ لە ڕوووبەڕوبونەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە هێرشێکی پێچەوانەدا.
بەڵێنەکەی بایدن لەکاتێکدایە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا بەسەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە و چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا  کەوتووە، لایخۆیەوە جۆبایدن تەواوی پشتگیری وڵاتەکەی بۆ زێلینسکی و ئۆکراینا دەربڕیووە. ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای دەستپێکی جەنگی نێوانیان لەگەڵ ڕوسیا لە شوباتی ٢٠٢٢دا ئەمە دووەمین جارە زێلینسکی سەردانی ئەمریکا دەکات.سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ جێگرەوەیەک نییە” بۆ ئەوەی کۆنگرێس یارمەتییە سەربازییە نوێیەکان بۆ ئۆکرانیا پەسەندنه‌كات، ئەوەش دوای ئەوەی یاسادانەرانی کۆمارییەکان هەڕەشەیان کرد کە ڕێگری لە پەسەندکردنی پاکێجە نوێیەکە دەکەن، لە وەڵامی پرسیارێکی یەکێک لە پەیامنێرەکاندا سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆنگرێس پاکێجی هاوکارییەکان پەسەند دەکات یان نا، بایدن وتی، “من حساب بۆ حیکمەتی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەم، هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەوە نییە”.

واشنتن بەڵێنیدا لە سەرەتای ئەمساڵدا ٣١ تانکی ئەبرامز ڕادەستی ئۆکراینا بکات لە چوارچێوەی بەڵێنی هاوکاری سەربازی بە بەهای زیاتر لە ٤٣ ملیار دۆلار، تانکەکان بە گولەی یۆرانیۆمی کەمکراوی کونکردنی زرێپۆشی ١٢٠ ملم تەیار دەکرێن.
ئه‌و جۆره‌ تانكه‌ جێگەی مشتومڕە، چونکە پەیوەندی بە کێشە تەندروستییەکانی وەک شێرپەنجە و تێکچونی زگماکییەوە هەبووە لەو ناوچانەی کە لە ململانێکانی پێشوودا بەکارهێنراوە، هەرچەندە تا ئێستا بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە نەسەلمێنراوە.

لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە زانیاریی نوێ ئاشكرابوو
پێشت لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە زانیاریی نوێ ئاشكرابوو
ڕۆبۆتیک بۆ بەهاناوەچوون لەکاتی کارەساتەکان دروست دەکرێت
دواتر ڕۆبۆتیک بۆ بەهاناوەچوون لەکاتی کارەساتەکان دروست دەکرێت
ەیوەندیدار