ڕۆبۆتیک بۆ بەهاناوەچوون لەکاتی کارەساتەکان دروست دەکرێت


تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا کە لەتوێژینەوەیەکدا کە لەگۆڤاری ساینسدا بڵاویانکردووەتەوە ڕایدەگەیەنن، نزیکن لە دروستکردنی ڕۆبۆتێکی بچووک کە چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانی دوای ڕوودانی بوومەلەرزە و لافاو دادەت و دەتوانرێت بەمەبەستی بەهاناوەچوون و ڕزگارکردنی مرۆڤەکان بەکار بهێنریت.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرکەوتوو بوون لە چارەسەرکردنی کێشەی وزەی رۆبۆتێک، بە داڕشتنی سیستمێکی کیمیایی وزە کە دەتوانێت یارمەتی ڕۆبۆتێکی قەبارەی مێروویەک بدات بۆ هەڵگرتنی 22 هێندەی کێشی خۆی، لە هەمان کاتدا بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکات لە هەڵمەتەکانی گەڕان و ڕزگارکردن.

کامیرۆن ئۆبین، لە کۆلێژی سیبلی بۆ ئەندازیاری میکانیکی و فڕۆکەوانی لە زانکۆی کۆرنێل و یەکەم توێژەری توێژینەوەکە، وردەکارییەکانی سیستمە نوێیەکەیان ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت، “ڕۆبۆتەکەمان، کاتێک لە سەرەوە سەیری دەکرێت ، لە پیتی H ی زمانی ئینگلیزی دەچێت، بەم شێوەیە ڕۆبۆتەکە لە سەرەوە دابەش دەکرێت بۆ دوو نیوە، هەر نیوەیەکیان کونە و بەستراوەتەوە بە قاچی پێشەوە و دواوە، کە بە کۆی گشتی چوار قاچی هەیە.”

مێرووەکان هەمیشە بە بەهێزی و بەرگەگرتن ناسراون، ئەوانەش چەند تایبەتمەندییەکن کە تیمەکانی توێژینەوە هەوڵیان داوە لە نانۆ ڕۆبۆتەکاندا دووبارەی بکەنەوە، کە دەکرێت سوودی هەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کاتێک بوومەلەرزە و لافاو ڕوودەدات.

ئەمریکا هەنگاوێکی سەربازی نوێ لەجەنگی ئۆکراینا دەگرێتەبەر
پێشت ئەمریکا هەنگاوێکی سەربازی نوێ لەجەنگی ئۆکراینا دەگرێتەبەر
سروە محەمەد: هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار پاسپۆرت دەگاتە سلێمانی
دواتر سروە محەمەد: هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار پاسپۆرت دەگاتە سلێمانی
پەیوەندیدار