نرخى كارەبای نیشتمانی كەم كرایەوە



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەم كردنەوەی نرخی كارەبای نیشتمانی بۆ ئەو هاوبەشانەی كارەبایان كراوە بە پریپەید و 24 كاتژمێری و بۆ هەر كیلۆواتێك بڕی 100 دینار وەردەگیرێت.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، کارەبای سیتیەکان لە (156) دینارەوە کرا بە (100) دینار، کارگەی چیمەنتو و ئاسن لە (120) دینارەوە کرا بە (90) و باقی کارگەکان (100) دیناری بۆ دیارکراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیار درا بە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە سیتییەكان، بەڵام نرخەكەی گران كرا، دواجار حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا نرخەكە كەم بكاتەوە.

پێشتریش، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندبوو، ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی 3600 مێگاواتە و لەم کاتەدا بەرهەمهێنان نزیکەی 250 مێگاوات زیاترە لە وەرزی هاوین و خواست لەسەر کارەبا لەم وەرزەدا نزیکەی 4500 مێگاواتە، لەکاتێکدا هاوین نزیکەی شەش هەزار مێگاوات بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، لە کەمترین کاتدا 17 کاتژمێر کارەبا دەدریتە هاونیشتمانیان و لە هەندێک ناوچە فێنکەکان نزیکەی 20 کاتژمێر دەبێت.

وتیشی، “پرۆسەی دانانی سیستمی پریپەیدمان وەکو هەنگاوێکی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە، نزیکەی 40 هەزار هاوبەش کارەبایان کراوەتە پریپەید لە کۆی زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار هاوبەش.”

 

بە مووچەیەک ئابووری هەرێم دەبوژێتەوە؟
پێشت بە مووچەیەک ئابووری هەرێم دەبوژێتەوە؟
پێڵاوەکەی خرۆشۆف و تەوالێتەکەی جۆرج بوش.. ڕووداوە جیاوازەکانی کۆبوونەوەکانی یوئێن
دواتر پێڵاوەکەی خرۆشۆف و تەوالێتەکەی جۆرج بوش.. ڕووداوە جیاوازەکانی کۆبوونەوەکانی یوئێن
ەیوەندیدار