زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا



زانکۆی سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ڕیزبەندی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ڕیزبەندیکردنەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە، بەجۆرێک لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە، لە بواری زانستیش سێهەمە، ئەمە جگە لەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری ١٢ هەمینی عێراقە.

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت
پێشت لە هەولێر ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت
دادگای فیدراڵی داوای په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ڕه‌تكرده‌وه‌
دواتر دادگای فیدراڵی داوای په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ڕه‌تكرده‌وه‌
ەیوەندیدار