سودانی: عێراق کراوەیە بەڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکان



ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەبارەت بە پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی کرد، هاوکات مەکگۆرک پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نوێکردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” سودانی لە نیویۆرک، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ٧٨ هەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا ئەنجامدرا، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە ئاست و بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێکرا، بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا بێت”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، “عێراق هەوڵدەدات پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکا پەیڕەو بکات، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ئابووری بنیاتنەر”، ئاماژەی بەوەشکرد، “گۆڕەپانی وەبەرهێنان لە عێراق کراوەیە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پلانەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری عێراق.”

لای خۆیەوە، برێت مەکگۆرک “پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەت، بەردەوامیی پێدانی ئامۆژگاری و مەشق و ڕاهێنان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعش” دووپاتکردەوە.

نوێکردنەوەی پابەندبوونی ئیدارەی ئەمریکای ڕاگەیاند بە “ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، و پشتگیریکردن لەو چاکسازیانەی کە حکومەت لە بواری ئابووری و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ئەنجامی داوە.”

شازادەی سعودییە “دەبینە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”
پێشت شازادەی سعودییە “دەبینە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران ده‌رده‌كات
دواتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران ده‌رده‌كات
ەیوەندیدار