“نیویۆرک تایمز”: سعودیە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی



 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لەگەڵ سعودیە گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی پەیماننامەی بەرگری هاوبەش دەکات کە هاوشێوەی ڕێککەوتنە سەربازییەکانی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوورە.

 

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی؛ “ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات، لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە، پاڵ بە سعودیە بنێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای پابەندبوونی گشتی ئەمریکایە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی سەربازی ئەگەر سعودییە لە ناوچەکە یان لەناو خاکی سعودیەوە هێرشی بکرێتە سەر.”

 

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، ئەمەریکا بە گرنگترین توخم دەزانێت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ئیدارەی بایدن سەبارەت بە ئیسرائیل.

 

بەرپرسانی سعودیە بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، “رێککەوتنی بەرگریی بەهێز یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە ئەگەرییەکانی ئێران یان هاوبەشە چەکدارەکانی بۆ سەر شانشینی سعودیە، سەرەڕای گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاستی ئاسایی بوونەوە”.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە؛ “بن سەلمان داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات کە یارمەتی وڵاتەکەی بدات بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی”، داواکارییەک کە هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ترسیان هەیە “بەرگێک بێت بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی فراوان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران”.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، “لەئەگەری بەڵێندان ئەم ڕێککەوتنە ناڕەزایی توند لە کۆنگرێسدا دروست دەکات، بەو پێیەی هەندێک لە یاسادانەرانی باڵای ئەمەریکا پێیان وایە حکومەتی سعودیە و شازادە محەمەد هاوبەشی باوەڕپێنەکراون و زۆر گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و مافەکانی مرۆڤ نادەن”.

 

عێراق پلانی کشتوکاڵی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم پەسەند دەکات
پێشت عێراق پلانی کشتوکاڵی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم پەسەند دەکات
ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی خۆپاراستن لە سکچوون تاوتوێ دەکات
دواتر ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی خۆپاراستن لە سکچوون تاوتوێ دەکات
ەیوەندیدار