لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ دەستیپێکردەوە



لە چوارچێوەی ئەمنیی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕ لە نێوان سوپا و چەکدارانی میلیشیایای سەر بە حکومەت دەستیپێکردەوە.

لە درەنگانی شەوی رابردووەوە شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و چەکدارانی ئەو میلیشیایەی سەر بە حکومەت دەستیپێکردووەتەوە کە بە بەرگریی نیشتمانیی دەناسرێن.

شەڕەکە لە ناوچەیەکی حەسەکەدا بەڕێوەدەچێت کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریادایە و بە چوارچێوەی ئەمنیی دەناسرێت.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، گوللەهاوەنێك لە سەربانی ماڵی هاووڵاتییەك کەوتووەتەخوارەوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

دەنگۆی ئەوەش هەیە ژنێك بە گوللەی وێڵی شەڕەکە گیانی لەدەستدابێت.

لویس ئێنریکی، “ئێمباپێ باشترینی جیهانە”
پێشت لویس ئێنریکی، “ئێمباپێ باشترینی جیهانە”
بۆچی وڵاتێک ٦٠٠ ساڵ جارێک وێران دەبێت؟
دواتر بۆچی وڵاتێک ٦٠٠ ساڵ جارێک وێران دەبێت؟
ەیوەندیدار