بۆچی وڵاتێک ٦٠٠ ساڵ جارێک وێران دەبێت؟



زانایانی جیهان ئاماژەیان بە گۆڕانە ژینگەییەکانی لیبیا و کارەساتە سروشتییەکان کرد، ئەوەی بە دیاردەی “گەرمبوونی جیهان” ناسراوە هۆکاری دروستبوونی لافاو و کارەساتە سروشتییەکانی لیبیایە کە هەزاران قوربانی، بێسەروشوێنبوونی دەیان هەزار کەسی لێکەوتەوە.

گۆڕانەکانی کەشوهەوا بارانبارینی بەخوڕی لە لیبیا نزیکەی ٥٠ هێندە زیاد کردووە، ئەمەش هۆکاری کارەساتەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بەتایبەتی شاری دێرنا بووە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، زانایانی پڕۆژەی جیهانی کەشوهوا توێژینەوەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدەن بۆ دیاریکردنی ڕادەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لە کارەساتە سروشتییەکان، ڕایدەگەیەنن: “گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەوەی کە تێکڕای بارانبارین لە ٪٥٠ زیاد بکات”.

زانایان هۆشداریانداوە، گۆڕانەکانی کەشوهەوا بۆ ئاستێکی مەترسیدار زیاد دەکات، هاوکات نەبوونی ماستەرپلانێکی گونجاوی شارەکان کە هاووڵاتیان ماڵەکانیان لەسەر ڕێڕەوی لافاو دروستدەکەن، بەکارهێنانی کەرەستەی ناستاندارد لە بیناسازیدا ئاستی زیان و مەترسییەکان زیاد دەکات.

زاناکان لە بەیاننامەیەکدا نووسیویانە: “کارلێکی نێوان هۆکارەکان و بارانبارینی بەخوڕ کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا خراپتر بووە، بووەتە هۆی وێرانکاری لە لیبیا”.

لێکۆڵینەوەکانی زانایان دەریانخستووە، گۆڕانی کەشوهەوا چڕی بارانبارین زیاد دەکات، کەشوهەوای گەرم  ڕێژەی شێ و بارانبارین زیاد دەکات، هاوکات زریانەکە بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی لە ٪٥٠ زیاتر بێت، ئێستا  لە ژێر ڕۆشنایی کەشوهەوادا لە ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ ساڵ جارێک پێشبینی ڕووداوێکی لەو شێوەیە دەکرێت.

لە هەمان کاتدا گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بارانبارین، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست کە تا ٤٠٪ بەرزبووەتەوە، دروستبوونی لافاوی لێکەوتووەتەوە و دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتانی یۆنان، بولگاریا و تورکیا.

فرێدریک ئۆتۆ، زانای کەشوهەوا لە پەیمانگای گرانتام بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە، ئاماژەی بە شەپۆلی گەرما و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە ناوچەکەدا لە وەرزی هاویندا، وتی: “دەریای ناوەڕاست شوێنێکی گەرمە بۆ مەترسییەکان کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زیاد دەبێت”.

لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ دەستیپێکردەوە
پێشت لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ دەستیپێکردەوە
سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
دواتر سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار