عێراق و هەرێم شەپۆلی بارانی پێشوەختە و بەخوڕ دەیگرێتەوە



كەشناسێكی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، دیاردەی “نینۆ سوپەر” كاریگەریی تەواوی لەسەر دوورگەی عەرەبی دەبێت و بارانی پێشوەختە بەخۆوە دەبینێت، عێراقیش بەهەمانشێوە بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بە خۆوە دەبینێت.

عەلی جابر زیادی، كەشناسی عێراقی پێشبینی كردووە، بەهۆی دیاردەی “نینۆ سوپەر” كە دیاردەیەكی كەشوهەوایە، كاریگەریی لەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبی دەبێت و عێراقیش ئەمساڵ بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بەخۆوە دەبینێت.

ڕاشیگەیاندووە، كەشوهەوای ئەمساڵ و بارانبارینێكی زۆر لە عێراقدا بەجۆرێك دەبێت، كە لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕووی نەداوە، بۆیە ئەمساڵ بارنی پێشوەختە و بەخوڕ تەواوی پارێزگاكان و چیا و پێدەشتەكان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاریگەریی گەرمای ئۆقیانووسەكان و دەریای عەرەب و چەند هۆكارێكی تر، وا دەكەن ئەمساڵ بارانی پێشوەختە ببینین و بارانەكەیش بەخوڕ دەبێت و گەشبینییەكی زۆر هەیە، كە باران لە ناوەندی مانگی داهاتوو “تشرینی یەكەم” دەست پێ بكات و پێشبینی دەكەین زستانی ئەمساڵ باراناوی دەبێت.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
پێشت دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نرخی ئینتەرنێتی دابەزاند
دواتر وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نرخی ئینتەرنێتی دابەزاند
ەیوەندیدار