نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری دروستکردووە



ڕێکخراوی گەشتیاری جیهانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ەوە گەشتیاری نێودەوڵەتی بەردەوامە لە گەشەسەندن و بە ڕێژەی ٪٨٤ زیادیکردووە بەراورد بە پێش پەتای کۆرۆنا.

وەزارەتەکە لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەفریقای دەستنیشانکردووە وەک پێشەنگی بوژانەوەی گەشتیاری جیهانیی.

پێوەرەکانی گەشتیاری جیهانی UNWTO بەدواداچوون بۆ بوژانەوەی کەرتەکە دەکات لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ تا کۆتایی مانگی تەمموز، لەو مانگەدا زۆرترین ژمارەی گەشتیار تۆمارکراوە کە ١٤٥ ملیۆن سەرنشینی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەریخستووە، لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ژمارەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەی ٪٤٣ زیادیکردووە، گەیشتووەتە ٧٠٠ ملیۆن گەشتیار.

زوراب پۆلۆلیکاشڤیلی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: “داتاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی دەدەن کە چۆن کەرتی گەشتیاری لە هەموو بەشەکانی جیهاندا بەهێزتر دەبێت.

هەموو ناوچەکانی جیهان لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕێژەی بەهێزی بوژانەوەی گەشتیارییان بەهرەمەند بووە، ئەمەش بەهۆی خواست لەسەر گەشتە نێودەوڵەتییەکان کە بەردەوامە لە زیادبوون.

ئەوروپا گەورەترین ڕێژەی بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیووە و گەیشتە ٪٩١ی ئاستی پێش پەتاکە، ئەمەش بە پاڵپشتی خواستێکی بەهێز لەناو ناوچەکە و گەشتکردن لە ئەمریکاوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەفریقا لەم ماوەی حەوت مانگەدا ٪٩٢ سەردانیکەرانی پێش قەیرانەکان و ئەمریکا ٪٨٧ی سەردانیکەرانی بەدەستهێناوە.

ئەم ئەنجامانە دەریدەخەن کە گەشتیاری نێودەوڵەتی لەسەر ڕێڕەوی خۆی ماوەتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بگاتە ٨٠٪ بۆ ٩٥٪ی ئاستی پێش پەتاکە.

. بەپێی دوایین پێوەرەکانی متمانەی UNWTO، پێشبینییەکانی مانگی ئەیلول تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئاماژە بە بەردەوامی بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری دەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، قەیرانە ئابوورییەکان هێشتا وەک هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بۆ بوژانەوەی کاریگەرانەی گەشتیاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەمێنێتەوە، چونکە بەردەوامی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و مانەوە.

نرخی دۆلار شكا
پێشت نرخی دۆلار شكا
عێراق: ” تەواوی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵ دەکەین”
دواتر عێراق: ” تەواوی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵ دەکەین”
ەیوەندیدار