ئیلۆن ماسك: ڕەنگە پلاتفۆڕمی ئێکس بۆ هەموو بەکارهێنەران ببێتە پارە



ئیلۆن ماسك بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس، ئاماژەی بەوە کرد ڕەنگە هەموو بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ناچاربن پارە بدەن بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکە.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، ماسک لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، باسی لە پلاتفۆڕمی ئێکس کردووە.

ماسک باسی لەوە کرد بیریان لەوە کردووەتەوە سیستمێک کار پێ بکەن کە پێویست بەوە بکات بەکاربەر مانگانە پارە بدات بۆ ئەوەی پلاتفۆڕمەکە بەکاربهێنێت، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەم هەنگاوە دەبێتە ڕێگا چارەیەک بۆ ڕزگاربوون لە هەژمارە ساختەکان لە پلاتفۆڕمەکەدا.

وتیشی: “سیستمی نرخاندنی کەم بەکاردەهێنین. ئەمە مشتومڕێکی درێژترە، بەڵام بەلای منەوە ئەم پەیڕەوە تاکە سیستمی بەرگرییە دژ بە سوپای ساختە لە پلاتفۆڕمەکەدا”.

ئیلۆن ماسک لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو، باسی لەو بڵاوکراوە دژە جوولەکەگەراییانە کرد لە پلاتفۆڕمەکەدا و، دژایەتی خۆی بۆ هەموو ئەوانە دەربڕی.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو، باسی لەوە کرد کە سەختە هاوسەنگیی بکرێت لەنێوان ئازادی ڕادەربڕین و چاودێری ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکان لە پلاتفۆڕمەکەدا و داوای لە ماسک کرد ئەو هاوسەنگییە بە دروستیی بنیاتبنێت.

“ئەگەر دەتەوێت بە ئاشتی بژیت، خۆت بۆ جەنگ ئامادەبکە”.
پێشت “ئەگەر دەتەوێت بە ئاشتی بژیت، خۆت بۆ جەنگ ئامادەبکە”.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: “تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشى سلێمانى قابیلی‌ قبوڵكردن نییه‌”
دواتر ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: “تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشى سلێمانى قابیلی‌ قبوڵكردن نییه‌”
ەیوەندیدار