زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە



ڕاپۆرتێکی فەرمی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، نزیکەی ١٤ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز ١٠٠ ساڵی تەمەنیان تێپەڕاندووە.

لە ڕاپۆرتێکدا نووسینگەی نیشتمانی ئاماری بەریتانیا بڵاویکردەوە کە بەپێی ئەو سەرژمێرییەی ئەنجامدراوە، لە ئینگلتەرا و وێڵزدا ١٣ هەزار و ٩١٤ کەس هەیە کە تەمەنیان لە سەروو ١٠٠ ساڵەوەیە و ٠.٢٪ی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنن.

بەپێی ئامارەکە لە هەر پێنج کەسێکی ١٠٠ ساڵان، دوو کەسیان بە تەنیا دەژین و یەکێکیان لەگەڵ کەسانی تر لە ماڵێکدا دەژین، هاوکات لە کۆی ١٠ کەسیان حەوت کەسیان جۆرێک لە کەمئەندامییان هەیە، بەڵام زۆرێکیان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەندروستییان باشە.

لە آڕپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان ١٠٠ ساڵە زیادیکردووە، بەو پێیەی ژمارەیان لە ساڵی ٢٠١١دا ١١ هەزار و ١٨٦ کەس بووە و ٩١.٨٪ی ئەو کەسانەش لە بەریتانیا لەدایک بوون.

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار بە کاش زیاد دەکات
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار بە کاش زیاد دەکات
عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگی پیشەسازیی جیهاندایە
دواتر عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگی پیشەسازیی جیهاندایە
ەیوەندیدار