بە ڤیدیۆ؛ فڕۆكەخانەی عەربەت بۆردومان كرا



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە ناو فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە سلێمانی كەوتەوە و بەپێی سەرچاوەكان، لەڕێگەی درۆنەوە بۆردومان كراوە و كوژراو و برینداری لێ‌ كەوتۆتەوە.

شایەتحاڵێك لە نزیك فڕۆكەخانەكە لە ناحیەی عەربەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر گوێمان لە دوو دەنگی گەورەبوو لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و دووكەڵیش بەرزدەبێتەوە.

شایەتحاڵەكە وتیشی، “فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لەڕێگەی درۆنەوە بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە فڕۆكەخانەكە كەوتۆتەوە و كوژراو و برینداری لێ‌ كەوتەوە”.

ئاشكراشی كرد، هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەورووبەری فڕۆكەخانەكە بڵاوكراوەتەوە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیش گەیشتۆتە ناوچەكە.

بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ڕوونكردنەوەی نەداوە و (خەڵك)یش پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت و هێزە ئەمنییەكانەوە كرد، بەڵام هیچیان بەردەست نەبوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی مانگێكە كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی جوڵاندنی هێز و بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، “ئەگەر حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان چەك نەكرێن” و ئەو مۆڵەتەش، كە بەپێی ڕێككەوتنی ئەمنی (عێراق-ئێران-هەرێم) دانراوە بۆ چەك كردنی ئەو حزبانە سبەینێ‌ 19ی ئەیلول كۆتایی دێت.

بەرپرسێكی پارتی: قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات
پێشت بەرپرسێكی پارتی: قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات
پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات
دواتر پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات
ەیوەندیدار