چوار هاوڵاتی تیمەکانی یۆنان لە لیبیا گیانیان لەدەستدا



بەماوەیەکی کەم دوای گەیشتنیان بە لیبیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی هاوڵاتیان بەهۆی لافاوە کوشندەکەوە چوار ئەندامی تیمێکی فریاگوزاری یۆنان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.

عوسمان عەبدول جەلیل وەزیری تەندروستی لیبیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری درنە کە زۆرترین زیانی بەهۆی لافاوەکەوە بەرکەوتووە ڕایگەیاند، تیەم یۆنانییەکە لە ڕێگەی نێوان پارێزگای بەنغازی و شاری درنەدا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلی تیمە یۆنانییەکە و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی خێزانێکی لیبیدا ڕوویداوە و سێ لە ئەندامانی خێزانە لیبییەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەشیان بەسەختی برینداربوون.

وتیشی، تیمە یۆنانییەکە لە ١٩ کەس پێکهاتوون و چواریان گیانیان لەدەستداوە و ١٥ی دیکەیان برینداربوون کە برینی حەوت کەسیان قورسە و دۆخی تەندروستیین ناجێگیرە.

مافی بێدەنگبوونی تۆمەتبار لە داوای سزایدا !
پێشت مافی بێدەنگبوونی تۆمەتبار لە داوای سزایدا !
گووگڵ ڕکابەری Chat GPT دەکات
دواتر گووگڵ ڕکابەری Chat GPT دەکات
ەیوەندیدار