گووگڵ ڕکابەری Chat GPT دەکات



کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەمریکی گووگڵ ئامرازێکی زیرەکی دەستکرد پەرەپێدەدات کە پێنج هێندەی Chat GPT4 بەهێزترە.

بەپێی کۆمپانیای توێژینەوەی سیمێن ئەنالیسیس، پێشبینی دەکرێت پلاتفۆرمی زیرەکی دەستکردی گووگڵ تا کۆتایی ساڵی داهاتوو ٢٠ هێندەی چات GPT4 بەهێزتر ببێت.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکرد،  کۆمپانیای گووگڵ هاتووەتەوە مەیدانی کێبڕکێکان لەگەڵ کۆمپانیا ڕکابەرە نوێیەکانی وەک ئۆپن ئای و مێدگۆرنی”.

هەرچەندە کۆمپانیای OpenAI کە گەشەپێدەری پلاتفۆرمی  ChatGBT یە، لە ئێستادا بە چەند ساڵێک لە پێش گووگڵەوەیە لە بواری زیرەکی دەستکرد، بەڵام گووگڵ وەبەرهێنانەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

لە هەمان کاتدا بڵاوبوونەوەی خێرای مۆدێلی زیرەکی دەستکرد لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە ترسی زۆری دروستکردووە، کە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد ببێتە مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی.

قادر غەندوور، پسپۆڕی بواری زیرەکی دەستکرد، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە ئەپڵیکەیشنی فەیسبووکدا نووسیویەتی، خستنەبازاڕی ئەپڵیکەیشنی “Gemini” سەر بە گووگڵ، لە ماوەی داهاتوودا ڕکابەرێکی بەهێزی ئەپڵیکەیشنی  GPT4 دەبێت، کە جیهانی زیرەکی دەستکرد پڕ لە کێبڕکێی بەهێز دەکات.

ئەو پسپۆڕە لە بواری زیرەکی دەستکرد ئاماژەی بەوەدا کە ئەو زانیاریانەی تا ئێستا لەبەردەستدان سەبارەت بە ئەپڵیکەیشنی “Gemini” گووگڵ ئەوەیە کە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە مالتیمیدیا بێت، تواناکانی لە پرۆسێسکردنی دەق و میدیا، وەک وێنە و ڤیدیۆ، لە تواناکانی وەشانی پێشووی زیرەکی دەستکرد زیاترە.

بەرنامەی زیرەکی دەستکردی داهاتوو “Gemini”  دەتوانێت وێنە و دەقەکان بە شێوەیەکی بێ وێنە پرۆسێس بکات، هەروەها دەتوانێت دەقی ڤیدیۆیی دروست بکات لە یوتیوب.

ئەو پسپۆڕە لە بواری زیرەکی دەستکرد ئاماژەی بەوەدا کە جیاوازییەکی گەورە و گرنگ هەیە لە نێوان وەشانی “Gemini”ی سەر بە گووگڵ و چات GPT 4 کە سنووردارە بە ئاستی ئەو زانیاری و داتایەی کە گووگڵ بۆ پشتگیریکردنی بەرنامەی زیرەکی دەستکرد دابینی دەکات، بەڵام “Gemini” پەرەی پێدراوە بۆ پرۆسێسکردنی داتا لە چەندین بواردا، وەکو گەڕانی گووگڵ و کتێبی گووگڵ، هەروەها یوتیوب و گووگڵ سکۆلار.

لە سەرەتای خستنەبازاڕی تەکنەلۆجیای چاتی جی پی تیەوە، خێراترین ئەپڵیکەیشنە کە بڵاوبووەتەوە، ئەم ئەپڵیکەیشنە مانگانە ١.٥ ملیار سەردانیکەر تۆمار دەکات، جگە لەوەش بە یەکێک لە بیست ماڵپەڕە دیارەکانی جیهان دادەنرێت.

هەندێک لە سەردانیکەران لە سایتەکە کشاونەتەوە، پێشبینی دەکرێت بەهۆی پشووی هاوینە لە قوتابخانەکاندا بێت، چونکە دەزانرێت گەڕان لەم ماڵپەڕەدا لەگەڵ پشووی خوێندکاران کەم دەبێتەوە.

OpenAI لەم دواییانەدا نوێترین مۆدێلی خۆی GPT4 AI خستە بازاڕەوە، GPT Chat 4 بەناوبانگترین و گەورەترین سیستەمی مۆدێلی زمانە کە لەلایەن کۆمپانیاکە پەرەی دراوە، جگە لەوەش لە تاقیکردنەوەکانی لۆژیکدا ئاستێکی باشی هەیە و پشتگیری ٢٦ زمانی جیاواز دەکات.

چوار هاوڵاتی تیمەکانی یۆنان لە لیبیا گیانیان لەدەستدا
پێشت چوار هاوڵاتی تیمەکانی یۆنان لە لیبیا گیانیان لەدەستدا
داهاتووی نەوت و مووچەخۆرانی هەرێم
دواتر داهاتووی نەوت و مووچەخۆرانی هەرێم
ەیوەندیدار