لە شارێکی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تەقیەوە



میدیا فەرمییەکانی ئێران تەقینەوەیەکی گەورەیان لە شاری گۆرگانی ئێران پشتڕاستکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ئیرنا پشتڕاستی کردەوە کە دەنگی تەقینەوەکە لە سەرتاسەری شاری گۆرگان بیستراوە، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ناوخۆییە یان بیانی.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە کە دەنگێکی گەورە لە شاری گۆرگان لە باکووری وڵات بیستراوە و دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکەن.

هاوکات میدیاکانی ئێران وێنەی تەرمێکی سووتاویان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە هەیە.

داهاتووی نەوت و مووچەخۆرانی هەرێم
پێشت داهاتووی نەوت و مووچەخۆرانی هەرێم
بومەلەرزەیەک ئیتالیای هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەک ئیتالیای هەژاند
ەیوەندیدار