بومەلەرزەیەک ئیتالیای هەژاند



ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.١ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە دووری ٤٤ کیلۆمەتر و لەقوڵایی ١٠ کیلۆمەتر باکوری ئیتالیای هەژاندووە.

پەیمانگای بومەلەرزەزانی و جیۆلۆجی و زانستی بورکانی ئیتاکی ڕایگەیاند چەقی بومەلەرزەکە لە نزیک شاری مارادی بووە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فلۆرێنسا کاتژمێر پێنج و ١٠ خولەکی بەرەبەیان دوای ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەکی بێهێز ڕوویداوە.

تا ئێستا ئاماژەی بە زیانە گیانی و مادییەکانی بومەلەرزەکە نەکراوە. پەیمانگا ئیتالییەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەو ناوچەیە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەی بەهێزی لێدەکرێت وەک ئەو بومەلەرزەیەی کە لەساڵی ١٩١٩دا ڕوویداوە و یەکێکە لە بوومەلەرزە بەهێزەکان کە لە ئیتالیا لەسەدەی بیستدا ڕوویداوە.

لە شارێکی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تەقیەوە
پێشت لە شارێکی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تەقیەوە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
دواتر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
ەیوەندیدار