هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆری نەوت دەستگیرکران



لە ئامەدی باکووری کوردستان هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆری گواستنەوەی نەوتی خاو دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان هەشت کەسیان دەستگیرکرد کە لە ڕێی کونکردنی بۆری گواستنەوەوە، نەوتی خاویان دزیوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتبارەکان نەوتەکەیان لە شوێنێکی تایبەت کۆکردووەتەوە و دوای پاڵاوتنی فرۆشتوویانە.

دزییەکە کاتێک ئاشکرابوو کە ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی گواستنەوەی نەوتەکەی لە ئەستۆ بووە، هەستی بە خاوبوونەوەی خێرایی نەوتەکە کردووە.

پاش لێکۆڵینەوە شوێنی کونکردنی بۆرییەکە دۆزراوەتەوە.

لە کۆی 16 تۆمەتباری دۆسیەکە، 10یان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.

بەرزبوونەوەی نرخی تەقەمەنی هەوڵەکانی ناتۆی بۆ سەقامگیری دواخستووە
پێشت بەرزبوونەوەی نرخی تەقەمەنی هەوڵەکانی ناتۆی بۆ سەقامگیری دواخستووە
هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی بەغدایە
دواتر هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی بەغدایە
ەیوەندیدار