بەرزبوونەوەی نرخی تەقەمەنی هەوڵەکانی ناتۆی بۆ سەقامگیری دواخستووە



دوێنێ شەممە، ڕۆب باوەر، سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناتۆ، هۆشداریدا لە زیادکردنی قەبارەی خەرجییەکان بۆ بەرگریکردن لەلایەن هاوپەیمانانەوە نابێتە هۆی سەقامگیری زیاتر، داوای وەبەرهێنانی تایبەتی زیاتری لە کۆمپانیاکانی بەرگری کرد.

ڕۆب باوەر، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ لە ئۆسلۆ وتی: “نرخی کەرەستە و تەقەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، ئێمە لە ئێستادا پارەی زیاتر دەدەین، لە کاتێکدا ناتوانین گەرەنتی ئەوە بکەین کە زیادبوونی خەرجییەکان بۆ چەک و تەقەمەنی بە مەبەستی بەرگری لە ڕاستیدا دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر”.

ناتۆ فشاری خستوەتە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرگری بۆ پڕکردنەوەی خواست لەسەر چەک و تەقەمەنی، کە لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە بەرزبووەتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “سەقامگیری درێژخایەن پێش قازانجی کورتخایەن دێت، وەک ئەوەی لە ئۆکرانیا بینیمان دەرکەوت شەڕ بە تەواوی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتییە، لە یەکەم ڕۆژەکانی جەنگدا ٪٤٠ ئابووری ئۆکرانیا بوو بە هەڵم، هێشتا ئۆکرانیا ڕۆژانە لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مەتر پێشڕەوی دەکات”.

ڕۆژی شەممە، جێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ، له چاوپێکه وتنێکدا له گه ڵ میدیاکانی ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە، کە قەیرانەکانی ئۆکرانیا لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بێت، هۆشداری دا له پێویستی خۆئاماده کردن بۆ جەنگێکی درێژخایەن لە ئۆکرانیا.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا ناتۆ گەورەترین مەشقی بەرگری بەکۆمەڵ لە دوای جەنگی ساردەوە ئەنجام دەدات، زیاتر لە ٤٠ هەزار سەرباز لە سەرانسەری هاوپەیمانییەکە بڕیارە بەشداری لە مانۆڕی بەرگری لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا و سێ ویلایەتی باڵتیک بکەن.

وڵاتێک پێدانی “ڤیزە” بە عێراقییەکان ئاسان دەکات
پێشت وڵاتێک پێدانی “ڤیزە” بە عێراقییەکان ئاسان دەکات
هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆری نەوت دەستگیرکران
دواتر هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆری نەوت دەستگیرکران
ەیوەندیدار