چەند وڵاتێک گەمارۆیان بەسەر گەنمی ئۆکراینادا سەپاند



دوای ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر دانەوێڵەی ئۆکراینای رەت کردەوە، هەرسێ وڵاتی، پۆڵەندا سلۆڤاکیا و هەنگاریا ، بڕیاریان دا گەمارۆ بخەنە سەر گەنمی ئۆکراینا

یەکێتی ئەوروپا دوێنێ هەینی رەتی کردەوە بڕیاری قەدەغەکردنەکە درێژ بکاتەوە، بە بیانوی کۆتاییهاتنی وەزری بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، بەڵام بە بڕیارێکی تاکلایەنانە هەرسێ وڵاتی دراوسێی ئۆکراینا، پۆڵەندا سلۆڤاکیا و هەنگاریا، هاوردەکردنی دانەوێڵەیان لە ئۆکرایناوە قەدەغە کرد.

لەبەرامبەردا ئۆکراینا داوای کردوە، ئەو سێ وڵاتە رێگە بدەن بە خاکەکەیاندا گەنمی ئۆکرانی بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا هەناردە بکرێت، بەڵام ئەو سێ وڵاتە داوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەکەن بۆئەوەی بەرهەمەکەی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی دیکە بگوازرێتەوە و لەو سێ وڵاتەدا ساغ نەکرێنەوە.

ئۆکراینا لەبەر ئەوەی ناتوانێت لە رێگەی دەریاوە گەنمەکەی هەناردەی وڵاتانی جیهان بکات، نرخی بەرهەمەکانی دانەوێڵەی کەمترە لە بەرهەمی وڵاتانی دراوسێی، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا رێگە بە هاوردەکردنی گەنم لە ئۆکرایناوە نەدەن، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران.

عێراق نرخی سوتەمەنی نەوتی غازی ئامادەکراو دادەبەزێنێت
پێشت عێراق نرخی سوتەمەنی نەوتی غازی ئامادەکراو دادەبەزێنێت
بڕی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە زیادیکردووە
دواتر بڕی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە زیادیکردووە
ەیوەندیدار