بڕی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە زیادیکردووە



حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،ڕۆژانە دوو ملیۆن و ٧٨٤ هەزار و ٦٠٦ مەتر سێجا ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، کە تێچووی ساڵانەی ٥٥٢ ملیار دینارە.

هەروەها ئاماژەش بەوەدراوە، حکومەت خەریکی تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئاوی سەرزەوییە، کە لە ڕێگەى گلدانەوە و پاڵاوتن و ناردنەوە، ئاوی پاک بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

ئێستا ٨١ پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئاو، ڕۆژانە لەسەر ڕووبارەکان کار دەکەن و بڕیاریشە ١١ پرۆژەی دیکەی ستراتیژیی ئاو، لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێن، ئەمەش گرفتی کەمئاوی بە ڕێژەیەکی زۆر چارەسەر دەکات.

بە پێی پێوەری نێودەوڵەوتی، بەکارهێنانی ئاو بۆ هەر تاکێک لە ڕۆژێکدا ٢٥٠ لیترە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بڕی بەکارهێنانی ئاو بۆ هەر تاکێک ٥٠٠ لیترە، بەمەش هاووڵاتییان زیاتر لە ئاستی دیاریکراوی نێودەوڵەتی ئاو بەکار دەهێنن.

ساڵانە بەهۆى فراوانبوونی جووڵەى شارستانی و گەورەبوونی شارەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستییەکان بۆ بەکارهێنانی ئاو زیاد دەکەن.

چەند وڵاتێک گەمارۆیان بەسەر گەنمی ئۆکراینادا سەپاند
پێشت چەند وڵاتێک گەمارۆیان بەسەر گەنمی ئۆکراینادا سەپاند
ئیتاڵیا هانا بۆ دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەبات
دواتر ئیتاڵیا هانا بۆ دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەبات
ەیوەندیدار