ئیتاڵیا هانا بۆ دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەبات



شەپۆلێکی چڕی کۆچبەرانی ئەفریقا بۆ دوورگەی لامبیدوسای ئیتاڵیا بەردەوامە، و لەماوەی دوو رۆژدا ٨٥٠٠ کۆچبەر لە تونسەوە گەیشتوونەتە دوورگەکە.

فیدیریکۆ فوسی وتەبێژی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە رۆژانی دوو شەممە بۆ چوارشەممە ٨٥٠٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونسەوە گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدوسای ئیتاڵیا لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکە حەوت تەنھا ھەزار کەسە.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاش داوای لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد دەستوەردان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە.

بەپێی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئێستا ئەفریقا رەوشێکی تەواو ناجێگیری هەیە و نەک مایەی تەقینەوەیە، بەڵکو بە کردەوە تەقیوەتەوەو داوای لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد دەستوەردان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو فشارانەی بەھۆی زیادبوونی کۆچبەرانەوە رووبەرووی وڵاتەکەی بووەتەوە.

هەرچەندە هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بەردەوامە، بڕیارەکانی ئەم دواییەی چەند وڵاتێک وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دادەنرێت، بەڵام شەپۆلی کۆچی نایاسایی بەردەوامە بەتایبەت لە ئەفەریقا و ناوچە هەژار نشینەکان.

 

بڕی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە زیادیکردووە
پێشت بڕی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە زیادیکردووە
جارێکی تر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر جارێکی تر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار