ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە



لە سەر ڕێگای کەلار -کفری نزیک ناحیەی ڕزگاری لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا، دوو کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سەر ڕێگای کەلار – کفری و لە نزیک ناحیەی ڕزگاری ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرکانی (نیسان پیکاب و بی ئێم تایبەت) ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبیلەکان بە ئاراستە کەلار ڕۆیشتوون و پێکیاندا داوە و لە ئەنجامی ڕوداوەکە دوو کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەکانی هاتووچۆی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.

 

سەڵاحەدین بەهادین: دواخستن و نەدانی مووچە ستەمێكی گەورەیە
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: دواخستن و نەدانی مووچە ستەمێكی گەورەیە
د.ئەحمەد كەركوكی: بایكۆتكردنی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە شەرعیە
دواتر د.ئەحمەد كەركوكی: بایكۆتكردنی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە شەرعیە
ەیوەندیدار