د.ئەحمەد كەركوكی: بایكۆتكردنی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە شەرعیە



مامۆستایەكی ئایینی شاری كەركوك دەربارەی بایكۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی چەند مانگێكەوە ڕایدەگەیەنێت، كارێكی تەواو شەرعیە.

د.ئەحمەد كەركوكی، پێشنوێژ و وتاربێژ لە شاری كەركوك لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا ڕایگەیاند، تا ئەو كاتەی مووچەكانیان وەردەگرن بایكۆتكردنی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە كارێكی تەواو شەرعیە.

ڕاشیگەیاند، تەنانەت ئۆتۆمبێلیش بێ بانزین كار ناكات چی بگات بە مرۆڤێك ئەو هەموو قورسایی و بەرپرسیارێتیەی لەسەر شان بێت، چونكە مامۆستایان هەمیشە بەرپرسیارانە و لەخۆبوردووانە مامەڵەیان لەگەڵ ڕۆڵەكانماندا كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لەسەر حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم بەزووترین كات چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەن.

ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
پێشت ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
بارزانی و تاڵەبانی دوو پێشنیار بۆ مووچە بە سودانی دەدەن
دواتر بارزانی و تاڵەبانی دوو پێشنیار بۆ مووچە بە سودانی دەدەن
ەیوەندیدار