چەند بەكتریایەك دژی نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرانەوە



توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ڕەنگە بەکتریاکانی ڕیخۆڵە کلیلی بەرەنگاربوونەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بن.

دەتوانرێت ئەو میتابۆلیتانەی، کە لەلایەن بەکتریاکانی ڕیخۆڵەوە لە کاتی هەرسکردندا بەرهەم دەهێنرێن بۆ هاندانی وەڵامی بەرگری لە دژی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، کە یەکێکە لە کوشندەترین جۆرەکانی شێرپەنجە بەکاربهێنرێت.

تیمی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە، کە میتابۆلیتەکان لەسەر ڕووی خانە شێرپەنجەییەکان چالاک دەبن بەشێوەی نیمچەیی، کە خانەکانی بەرگری لەش ڕادەکێشێت و پێی دەوترێت (خانەکانی T).

هەر بەپێی توێژینەوەكە، تەمەنی منداڵبوون پەیوەندی بە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان هەیە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، میتابۆلیتەکان توانای ئەوەیان هەیە بچنە ناو ناوکی خانە شێرپەنجەییەکان و گۆڕینی DNA یان، ئەمەش سەرنجی زیاتر لەلایەن سیستەمی بەرگری لەشەوە ڕادەکێشێت.

کریستی بەیکەر، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشەکانی شێرپەنجە و مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی و بەرگری ڕوونی دەکاتەوە: “ئەوەی بینیمان ئەم بەرهەمانە مۆلیکولەیەکی سەرەکی لە خانە شێرپەنجەییەکان ڕێکدەخەن، کە خانەکانی T ڕاستەوخۆ کارلێکیان لەگەڵدا دەکەن، بۆیە ڕێگەیەک بۆ خانەکانی T دەڕەخسێنن، کە بزانن خانەیەکی شێرپەنجەیی هەیە، كاتێك ئەو خانەیە دەبینن وەك شتێکی هەڵەیە دەیبینن و دەیانەوێت لەناوی ببەن”.

بەیکەر دەڵێت: “هەروەها بەرهەمەکان بوونەتە هۆی گۆڕانکاری لە دەربڕینی جینی خانەکان، کە کارلێکەکانی نێوان خانە شێرپەنجەییەکان و سیستەمی بەرگری هەماهەنگ دەکەن”.

بەیکەر ڕوونی دەکاتەوە: “زۆرجار دەبیستین، کە خۆراکی بەرزی ڕیشاڵی زۆر سوودبەخشە و ڕەنگە پارێزەر بێت لە شێرپەنجە، بۆیە بەشێک لەو پرسیارەی لێمان دەپرسی ئەوە بوو، کە چۆن ڕیشاڵ ڕەنگە بەشداربێت لە پاراستنی شێرپەنجە”.

تیمەکە دوو لە زۆرترین میتابۆلیتیان تاقیکردەوە، کە لەلایەن بەکتریاکانی ڕیخۆڵەوە بەرهەم دەهێنرێن لە کاتی هەرسکردنی ڕیشاڵی خۆراکدا، کە بریتین لە بوتیرات و پرۆپیۆنات. توێژەران خانەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆنیان لە مشکەکاندا بەرکەوتەی میتابۆلیتەکان بۆ ئەوەی چاودێری کاریگەرییە بەردەوامەکانیان بکەن. هەروەها پشکنینی میتابۆلیتەکانیان لەسەر خانە شێرپەنجەییەکانی مرۆڤ لە تاقیگەدا کردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان.

بەیکەر ئاشکرایکردووە، “بەڕاستی سەرم سوڕما لەوەی، کە وەڵامدانەوەکە ئەوەندە بەهێز و دووبارە بووەوە بوو”.

بەیکەر بەنیازە بەردەوام بێت لە توێژینەوەکانی بۆ ئەوەی باشتر لەو میکانیزمانەی بەشدارن لە وەڵامدانەوەکە تێبگات، بەو هیوایەی ڕۆژێک ئەو توێژینەوەیە ببینێت، کە بۆ پەرەپێدانی پشکنینی دەستنیشانکردن یان چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت.

میتابۆلیتەکان بە چڕیی جیاواز تاقیدەکاتەوە و لەگەڵ چارەسەرە بەرگرییەکان تێکەڵیان دەکات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند کاریگەرن لە دژی جۆرە جیاوازەکانی خانە شێرپەنجەییەکان.

كاتی بڕیاریدان لە ناردنی پارەی مووچەی هەرێم ئاشكراكرا
پێشت كاتی بڕیاریدان لە ناردنی پارەی مووچەی هەرێم ئاشكراكرا
مامۆستایان كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
دواتر مامۆستایان كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
ەیوەندیدار