مامۆستایان كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن



دوابەدوای ڕاگەیاندنی بایكۆت، مامۆستایان بۆ داواكردنی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان، ڕۆژی یەك شەممە دەست بە خۆپیشاندان لە بەردەم پەروەردەی شار و شارۆچكەكان دەكەن.

مامۆستایانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی یەک شەممە ١٧ / ٩ / ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەبەردەم هەموو پەروەردەکان ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە، مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەک شەممە ١٧ی٩ بایکۆت و خۆپیشادانی گشتی دەبێت لەبەردەم سەرجەم پەروەردەکان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خۆپیشاندان دەبرێتە بەردەم پەروەردەکانی )ڕانیە ، پشدەر ، چەمچەماڵ ، دوکان ، کەلار ، سەیدسادق ، کۆیە ، هەڵەبجە ، پێنجوێن ، کفری ، شارباژێڕ ، قەرەداغ ، دەربەندیخان ، پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی).

دەشڵێن: “بەرهەمی یەک ڕۆژی بایکۆت ، سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی ناچارکرد بەپەلە بچنە بەغدا !”.

هاوكات لە ڕێگەی (گروپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و بەهەڵوێست) لە فەیسبووكە داوا لە فەرمانبەران دەكرێت پشتیوان و هەماهەنگی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایان بن و دەڵێن: “هەموو فەرمانگە و دامودەزگاکان تا 1/10 دابخەن،هەر کاتێک مافی خۆتان وەرگرت لە موچە و پلەبەرزکردنەوە، ئەوکات قسەیەکی خێری تێدا بکەن”.

چەند بەكتریایەك دژی نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرانەوە
پێشت چەند بەكتریایەك دژی نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرانەوە
بكوژی هاووڵاتیەكەی ناوبازاڕی سلێمانی دەستگیركرا
دواتر بكوژی هاووڵاتیەكەی ناوبازاڕی سلێمانی دەستگیركرا
ەیوەندیدار