بكوژی هاووڵاتیەكەی ناوبازاڕی سلێمانی دەستگیركرا



دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە ناوبازاڕی سلێمانی، هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی كوللە كوژرا، پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە كەمێ: لەمەوبەر تۆمەتبار دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە، کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم سینەماکانی ناوبازاڕی سلێمانی کەسێکی کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، “کەسەکە هەر لەناو سلێمانیدا مابووەوە و خۆی حەشاردابوو”.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، کەسێکی تەمەن 62 ساڵ لەبەردەم سینەماکانی ناوبازاڕی سلێمانی بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا، کە كاری فرۆشتنی خواردەمەنی بووە.

 

مامۆستایان كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
پێشت مامۆستایان كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
عێراق لینكی دامەزراندنی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار سەرباز ڕاگەیاند
دواتر عێراق لینكی دامەزراندنی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار سەرباز ڕاگەیاند
ەیوەندیدار