عێراق لینكی دامەزراندنی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار سەرباز ڕاگەیاند



وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک دەرگای پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن وەک سەرباز دەکاتەوە و 10 هەزار سەرباز دادەمەزرێنێت، كە كەمترین مووچەیان 750 هەزار دینارە و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیارن ببنە سەرباز بە پلەی (جوندی) لە ڕیزەكانی سوپای عێراق، دەتوانن ڕاستەوخۆ فۆڕم لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەوە پڕبكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، فۆڕمەكە لە ڕۆژی هەینی 15ی 9 كارا دەبێت و تاوەكو 21ی 9ی 2023 داواكاری وەردەگیرێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە، دەبێت خوازیار تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵ بێت و عێراقی بێت و بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی هەبێت و نابێت بە هیچ تاوانێك حوكم درابێت.
كەمترین مووچەی سەربازی عێراقی لەسەرووی 700 هەزار دینارە.

ئەو دامەزراندنەی سوپا بەگوێرەی پارەی تەرخانکراوە بۆ وەزارەتی بەرگری لە نێو یاسای بودجەدا، کە 10 هەزار سەرباز دەگرێتەوە و کەمترین مووچەی دامەزرێنداوەکانیش 750 هەزار دینار دەبێت.

لە ئەمڕۆوە فۆڕمەكە كارا كراوە و دەتوانیت لێرەوە خۆت تۆمار بكەیت

 

بكوژی هاووڵاتیەكەی ناوبازاڕی سلێمانی دەستگیركرا
پێشت بكوژی هاووڵاتیەكەی ناوبازاڕی سلێمانی دەستگیركرا
وەزیرێكی هەرێم: سەركەوتن لە یەكگرتندایە
دواتر وەزیرێكی هەرێم: سەركەوتن لە یەكگرتندایە
ەیوەندیدار