وەزیرێكی هەرێم: سەركەوتن لە یەكگرتندایە



دوای ماوەیەكی زۆر لە ململانێكی حزبە كوردستانییەكان و بەتایبەت ناكۆكی یەكێتی و پارتی و تیمە وزارییەكانیان لە حكومەتی هەرێم، بەڵام پەككەوتنی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێم بەهۆی نەبوونی مووچەوە و نەهاتنی لە پارە لە بەغداوە، دواجار هەموو حزبەكانی یەكخستنەوە و بە یەك تیم چوونە بەغدا بۆ داواكردنی شایستەكانی هەرێم لە بودجە و مووچە و ئەوەش بە “هەنگاوێكی ئەرێنی و سەركەوتوو” لەسەر ئاستی ساسییەكان و هاووڵاتیان وەسف كرا.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ داواكردنی پشكی مووچە و بودجەی هەرێم چوونە بەغدا بەو پێیەی نزیكەی 3 مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش بایكۆت و ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایانی لێكەوتۆتەوە و بۆتە هۆی پەكخستنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان.

ئەوەی جێگەی سەرنجی هاووڵاتیان بوو، بوونی یەك تیمی و یەكگرتوویی حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەتی هەرێم و دەركەوتنیان بوو لە بەغدا پێكەوە و دواتریش كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان، كە لە ڕابردوودا بەردەوام پەرلەمانتاران ڕەخنەی ئەوەیان دەگرت، كە شاندەكانی هەرێم كاتێك دەچنە بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتاران ناكەن لەكاتێكدا ئەوان نوێنەری كوردن لە بەغدا.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هاووڵاتیان بە بڵاوكردنەوەی وێنەی شاندەكە ستایشی “یەكگرتووی تیمی كوردی و بینینی پەرلەمانتارانی كورد”یان كردووە و هاووڵاتیان پێیان وایە، “ئەگەر حزبەكان ناكۆكیە ناوخۆییەكان كۆتایی پێ‌ بهێنن و بە گیانی یەكگرتوویی بچنە بەغدا، پێگەی كورد بەهێزتر دەبێت و سەرجەم شایستەكانی خەڵك دەستەبەر دەبن”.

لای خۆیەوە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم سەبارەت بە چوونی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا نووسیویەتی، “ئەمڕۆ جیاوازتر لە رابردوو، رۆژێكی زۆر مێژوویی بوو بۆ خەڵكی بەشخوراوی كوردستان، بە سەرجەم نەتەوە و ئایینەكانیانەوە. كە = سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بوو بە هەڵگری خەمەكانی هاووڵاتیانی خۆی، بۆئەوەی ئەوگرفتانەی بە ژیانی خەڵك بەستراوەتەوە، كۆتاییان پێبهێنێت. كورد لەم هەرێمە لەبەردەم دووڕیانێكدایە، یان ئەوەتا دەبێت بەپێی یاسا مافە شایستەكانی تاك بە تاكی خەڵكی هەرێمی كوردستان مسۆگەر بكرێت، كە ئەمڕۆ بەپێی دەستوور و بەپێی حكومەتێكی فیدڕاڵ ئەم مافانە بەرجەستەكراون، بەڵام گرفتەكە لە جێبەجێكردنیاندایە، كە ئەمەش دەبێت كۆتایی بەو گرفتە بێت، چونكە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی رۆژانەی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە. یان ئەوەتا گەلی كوردستان ئازاد بكرێت لەوەی هەر رێگایەكی دیكە بۆ بەڕێوەبردنی خۆی كە پاراستنی كەرامەت و ژیانی هاووڵاتیانی تێدا لەخۆ گرتبێت، بگرێتە بەر”.

دەشڵێت: “ئەو هەوڵە جدییە، جارێكی دیكە هیواو ئومێدی خستەوە ناو دڵی خەڵك، بەوەی كە سەرۆكی حكومەت هەمیشە ڕووی لە هاووڵاتیانی خۆیەتی و جێیان ناهێلێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، بێگومان تەبایی و یەكدەنگی ئەو شاندەش كە یارمەتیدەری سەرۆكی حكومەتن، ئەوەش هیوایەكی دیكەی خستەوە ناو خەڵك، كە لەكاتی قەیرانەكاندا، كورد كێشە لاوەكییەكان دەخاتە لاوە و پێكەوە بۆ یەك مەبەست هەوڵەكانیان دەخەنە كار، چونكە لە كۆتاییدا چارەنووسی هەموو حیزب و هاووڵاتیانی كوردستان پێكەوە گرێدراوەو، دوژمنان جیاوازیمان پێ ناكەن.

ئەو وەزیرەی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، بە درێژایی مێژوو، ئەو دەوڵەتانەی ستەمیان لە خەڵك كردووە، بە بەردەوامبوونی ناكۆكییەكان و پێشێلكردنی یاسا، ئەنجامەكەی بە بەرژەوەندی خەڵك گەڕاوەتەوە و لە رابردوویەكی تاڵ و سوێرەوە ئایندەیەكی ڕووناكیان وەدیهێناوە.

پشتیوان سادق دەستخۆشی لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێم دەكات لەسەر هەڵوێستەكانیان و دەڵێت: “دەستخۆش بۆ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، كە ئەمڕۆ بەرژەوەندیەكانی گشتی كوردستانیان لە سەرووی كێشە سیاسیەكان دانا و نوێنەرانیان لە بەغدا جوامێرانە هاوهەڵوێستی شاندی حكومەتی هەرێم بوون”.

عێراق لینكی دامەزراندنی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار سەرباز ڕاگەیاند
پێشت عێراق لینكی دامەزراندنی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار سەرباز ڕاگەیاند
لە ناوبازاڕی سلێمانی كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
دواتر لە ناوبازاڕی سلێمانی كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
ەیوەندیدار