بکوژی سێ کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕاگەیاندنی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەسەر دەستگیرکردنی بکوژی سەرەکی (سێ) کەسەکەی قەڵادزێ بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەسەر دەستگیر کردنی بکوژی سەرەکی سێ کەسەکەی قەڵادزێ کە دوای ئەوەی ناو و شوێنەکەی ئاشکرا کرا، ڕاگەیاندنێکی هاوبەش بڵاو دەکاتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دوای ئەوەی لە شەوی پێنج شەممە بەرواری ٧ /٩ /٢٠٢٣ لە قەڵادزێ ٣ کەس لە یەک کات و شوێن کوژران، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین/ بەشی پشدەر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیان کرد بە ڕێکاری یاسای و لێکۆڵینەوە، زانیاری لەسەر ڕووداوی کوشتنەکە کۆکرایەوە.

بۆ ئەو مەبەستە بە بڕیاری دادوەر بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری نادیار و دەستگیر کردنی بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادان دەستیپێکرد، بە سوود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێتم دواتر شوێنی تۆمەتبارەکەش دۆزرایەوە.

بەپێێ زانیاریەکان دەرکەوت تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە ڕای کردووە بۆ دەرەوەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ سنوری کۆڕێ سەربە قەزای شەقڵاوە و لە ماڵێک خۆی حەشار داوە.

بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری تەواو و دروست لەسەر ناوی سیانی تۆمەتبارەکە و شوێنی تۆمەتبارەکە و ئەو ماڵەی تۆمەتبار خۆی تیادا حەشار دابوو درا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، هەریەک لە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی جوڵانەوە و تاوانی پۆلیسی گشتی هەرێم، لەلایەن پۆلیس و ئاسایشی کۆڕی تواندرا  بکوژی ٣ کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیر بکرێت.

تۆمەتبارەکە ناوی (ق،هـ،ع) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٤ پیشەی پێشمەرگەیە، لە ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت تۆمەتبار ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین بکرێتەوە، بەهۆی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداوەکەوە، بۆئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.”

 

لیژنەی دارایی نوێنەران میوانداری وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەکات
پێشت لیژنەی دارایی نوێنەران میوانداری وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەکات
بەوێنە: کۆشکە گرانبەهاکەی مێسی لە ئەمریکا ببینە
دواتر بەوێنە: کۆشکە گرانبەهاکەی مێسی لە ئەمریکا ببینە
ەیوەندیدار