بەوێنە: کۆشکە گرانبەهاکەی مێسی لە ئەمریکا ببینە



لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر مەیامی کۆشکێکی گەورەی لە ناوچەی فۆرت لاودێردەیڵ لە مەیامی بە بڕی ١٠.٨ملیۆن دۆلار کڕی.

پێدەچێت مێسی خاوەنی حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆر، تا ماوەیەکی درێژ لە مەیامی بمێنێتەوە، چونکە ئێستا تەواوی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.

کۆشکە نوێییەکەی مێسی پێکدێت لە ١٠ ژووری نوستن، ژووری مەساج، دوو شوێنی ڕاگرتنی کەشتی و مەلەوانگەیەکی گەورەی تێدایە و لەسەر ڕووبەری ٩٧٥ مەتر دروستکراوە سێ گەراجی ئۆتۆمبێلی تێدایە و تەنها ١٥ خولەک لە یاریگای PNKی تایبەت بە یانەی ئینتەر مەیامی دوورە.

کۆشکەکە تاڤگەیەکی تێدایە کە ئاوەکەی ٥١ مەتر بەرزدەبێتەوە و دەکەوێتە ناوچەی بای کۆڵۆنی لە فۆرت لاودێردەیڵ. شوێنێکە کە کەسایەتی بەناوبانگی وەک پاتریک دەیڤد، کەسایەتی دیاری سۆشیال میدیای لێ دەژێت و کۆشکەکەی خۆی بە ٢٠.٤ ملیۆن دۆلار کڕیووە و باجی ساڵانەی سەر کۆشکەکە دەگاتە ٨٣ هەزار دۆلار.

گۆڤاری فۆربس، ناوی مێسی لە نێو ڕیزبەندی خاوەن پڕداهاتترین وەرزشوانانی جیهان داناوە، بە گوێرەی فۆربس، مێسی لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ تاوەکو ئایاری ٢٠٢٣، بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.

مێسی، کۆشکێکی گەورەی لە بارسێلۆنا هەیە کە نرخەکەی دەگاتە حەوت ملیۆن دۆلار، جیا لە کۆشکێکی گەورە لە رۆزاریۆی زێدی لەدایکبوونی کە شوێنی وەستانی ١٥ ئۆتۆمبێلی تێدایە، جیا لە هۆڵێکی گەورەی مەشق و سینەمایەکی گەورە.

ڕووکاری ناوەوەی کۆشکەکە

ژووری تەماشاکردنی تیڤی

چێشتخانە

نووستن

دانیشتن

مەلەوانگە

بکوژی سێ کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا
پێشت بکوژی سێ کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا
“پێویستە پارتی و یەکێتی ئەو پارانەی بردوویانە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت”
دواتر “پێویستە پارتی و یەکێتی ئەو پارانەی بردوویانە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت”
ەیوەندیدار