باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدا دەکرێتەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا ڕاگەیاند.

شاڵنبێرگ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە بەغدا ڕایگەیاند: ” سەردانەکەی بۆ بەغدا لەسەر بانگهێشتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بوو بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدا، هاوکات لەگەڵ تاوتوێکردنی ژمارەیەک فایلی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.”

دووپاتیشی کردەوە: “رێککەوتنێک لە بواری ئاسایشی ناوخۆ لە عێراق واژۆ دەکات، کە دەبێت ئەم ڕێککەوتنە ڕۆڵی شیاوی خۆی بگێڕێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەقامگیری ناوچەکە و سەردانەکەی بۆ عێراق بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە”.

“پێویستە پارتی و یەکێتی ئەو پارانەی بردوویانە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت”
پێشت “پێویستە پارتی و یەکێتی ئەو پارانەی بردوویانە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت”
پرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ گەورەترین بردنەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد
دواتر پرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ گەورەترین بردنەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد
ەیوەندیدار