پرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ گەورەترین بردنەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد



هەڵبژاردەی پۆرتوگال، گەورەترین بردنەوەی لە مێژووی خۆی تۆمارکرد ئەوەش دوای ئەوەی توانی بە نۆ گۆڵی بێبەرامبەرلە هەڵبژاردەی لۆگسەمبۆرگ بباتەوە و سەرکەوت بۆ خولی یۆرۆی ٢٠٢٤.

داوای بردنەوەکەی هەڵبژاردەی پرتوگال بە فەرمی خۆی گەیاندە یۆرۆی ٢٠٢٤، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەم ئەنجامە گەورەیەی هەڵبژاردەکە بەبێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بەدەستهات، لەگەڵ ئەوەشدا لوکسێمبۆرگ، هەڵبژاردەی دڵخوازی رۆناڵدۆیە، چونکە لە کۆی ١١ یاری توانیویەتی ١١ گۆڵ لەو هەڵبژاردەیە بکات.

لەڕابردوودا، ئەنجامی هەشت گۆڵی بێبەرامبەر گەورەترین ئەنجام بووە لە مێژووی پرتوگال و سێ جار بەم ئەنجامە لەیارییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. کە دووجار بەرامبەر هەڵبژاردەکانی لیشتنشتاین و جارێکیش بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت بووە.

پرتوگال سەرکەوتنی لە تەواوی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ و توانیویەتی ٢٤ گۆڵ تۆماربکات و هیچ گۆڵێکیان لێ نەکراوە.

ئایا پرتوگال بەبێ رۆناڵدۆ باشترە؟

ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە لەوبارەیەوە دەڵیت، “هیچ پێویست ناکات، بەزم لەسەر ئەم بابەتە دروست بکەن. ڕۆناڵدۆ شێوازێکی تایبەت و ئەزموونێکی زۆری هەیە”

لە لایەکی دیکەوە، دانیێلۆ پێرێیرا، یاریزانی پرتوگال لەسەر بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆ دەڵێت، “ئەگەر ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەی لوکسێمبۆرگ ئامادەبووایە، بە هەمان ئەنجام سەردەکەوتین و یارمەتی زیاتری دەداین”.

هاوکات، تاوەکو ئێستا ڕۆناڵدۆ وادەی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی دیارینەکردووە، بەڵام دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە یۆرۆی ٢٠٢٤ بکات.

باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدا دەکرێتەوە
پێشت باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدا دەکرێتەوە
فوئاد حسێن: دەچمە تاران و پابەندیشین بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لەگەڵ ئێران
دواتر فوئاد حسێن: دەچمە تاران و پابەندیشین بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لەگەڵ ئێران
پەیوەندیدار