فوئاد حسێن: دەچمە تاران و پابەندیشین بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لەگەڵ ئێران



وەزیری دەرەوەی عێراق پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە ئەمنییە دووپات دەکاتەوە کە دەربارەی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئێران واژۆیان کردووە و سبەینێش دەچێتە تاران.

ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، عێراق پابەندە بەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی لەگەڵ ئێران واژۆی کردووە.

بە پێی ڕێککەوتنەکە ئێران داوای چەکداماڵینی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داخستنی بارەگاکانیان لە عێراق دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند سبەینێش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی تاران دەکات.

فوئاد حسێن دووپاتیکردەوە دەستوور ڕێ بە هیچ لایەنێك نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهینێت و وتیشی: “ڕێوشوێنی پێویستمان بۆ دوورخستنەوەی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سنووری عێراق و ئێران گرتووەتەبەر”.

دوێنێش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاند هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ هه‌رگيز ڕێگه‌ ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.

ڕۆژی 19 ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و ئێرانیش جەخت دەکاتەوە لەوەی وادەکە درێژناکرێتەوە.

 

پرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ گەورەترین بردنەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد
پێشت پرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ گەورەترین بردنەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد
هێزەکانی عێراق لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک کشانەوە
دواتر هێزەکانی عێراق لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک کشانەوە
ەیوەندیدار