نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ڕوودانی کارەساتێکی نوێ لە عێراق دەدات



ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی لە داهاتوودا عێراق بە هۆی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوییەوە ڕووبەڕووی کارەسات بێتەوە.

عەلی قوڕەیشی، بەڕێوەبەری “دەبلیو ئێف پی” لە عێراق لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق بەرەو دروستبوونی کارەسات دەچێت، چونکە ئەو ئاوە بە هۆی بارانەوە و بۆ پاراستنی هاوسەنگیی زەوی کۆدەبێتەوە، بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی بە تێپەڕبوونی کات کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دژی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی نییە بۆ ئاودێری و کشتوکاڵ، بەڵام دەبێت لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتییەکدا بێت کە ڕێ لەبەهەدەردانی بگرێت و بە جۆرێكیش بێت کە هاوسەنگیی ناو زەویش بپارێزێت.

بەرێوەبەری ڕێکخراوەکە وتیشی: نابێت هاووڵاتییانی عێراق لە بەکارهێنانی ئاوەکەدا خۆپەرست بن، چونکە بە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە جیهاندا، ئاوی ژێر زەوی دەبێتە ئایندەی وڵاتەکەیان.

عەلی قوڕەیشی داواشیکرد لە ڕێی پاککردنەوەی ئاوی بەکارهاتووەوە، چارەسەری ئەو کێشەی کەمئاوییە بکرێت کە چەند ساڵێکە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، نەك پەنا ببرێتە بەر هەڵكێشانی ئاوی ژێر زەوی.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەرزشوانێکی کوردیان دەستبەسەر کرد
پێشت هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەرزشوانێکی کوردیان دەستبەسەر کرد
ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوامە
دواتر ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوامە
ەیوەندیدار