هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەرزشوانێکی کوردیان دەستبەسەر کرد



هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەرزشوانێکیان لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هاووڵاتییەک بە ناوی تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەڕەکی “قەرەچی‌ ئاوا” دەستبەسەر کراوە.
ڕوونیشیکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی ئەو هاووڵاتییە و “بە شێوەیەکی دڕندانە” دەستبەسەریان کردووە.
تاهیر سوڵتانی لە کێبڕکێیەکانی وەرزشی موی‌تای لەسەر ئاستی پارێزگای سنە و سەرتاسەری ئێراندا چەندین میدالیای بەدەست هێناوە.
بەڵام ڕێکخراوەکە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو وەرزشوانەی بڵاونەکردووەتەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە
پێشت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ڕوودانی کارەساتێکی نوێ لە عێراق دەدات
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ڕوودانی کارەساتێکی نوێ لە عێراق دەدات
ەیوەندیدار