عێراق دامەزراندنی ڕاگەیاند و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە





وەزارەتی بەرگری عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ كەرتی سەربازی ڕاگەیاند و بڕی مووچە و مەرجەكانی وەرگرتنی فۆڕمی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیارن ببنە سەرباز بە پلەی (جوندی) لە ڕیزەكانی سوپای عێراق، دەتوانن ڕاستەوخۆ فۆڕم لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەوە پڕبكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، فۆڕمەكە لە ڕۆژی هەینی 15ی 9 كارا دەبێت و تاوەكو 21ی 9ی 2023 داواكاری وەردەگیرێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە، دەبێت خوازیار تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵ بێت و عێراقی بێت و بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی هەبێت و نابێت بە هیچ تاوانێك حوكم درابێت.

كەمترین مووچەی سەربازی عێراقی لەسەرووی 700 هەزار دینارە.

لەڕۆژی 15ی 9ی 2023ەوە فۆڕمەكە كارا دەبێت و دەتوانیت لێرەوە خۆت تۆمار بكەیت

حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
پێشت حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار