مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كێشەی نەناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق دەگەیەنێتە بەرپرسانی باڵای ئێران و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی فیدرالیش شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

ڕاشیگەیاندووە، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانكاری و هاریكارییەی پێشكەشی زیارەتكارانی ئێرانی كرد، كە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری كەربەلا كرد .

دەشڵێت: “باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشكەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری كرد”.

وەك سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی پێ‌ كردووە، “چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانمان بوو، لەمبارەیەوە دووپاتمان كردەوە، كە هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ كردووە و پێویستە حكومەتی فیدرالیش شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت”.

پێشت عێراق دامەزراندنی ڕاگەیاند و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بارزانی: پشتیوانی سودانی دەكەین
دواتر بارزانی: پشتیوانی سودانی دەكەین
ەیوەندیدار