لە شارێكی دیكەی هەرێم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتیان ڕاگەیاند



دوابەدوای پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە شاری چەمچەماڵ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بڕیاری بایكۆتیان دا و تەندروستی شارەكەش دەڵێت: “هاووڵاتیان لەكاتی پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشحانە نەكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە “لەئێستادا بەھۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە پزیشکانی (مقیم) نیشتەجێ و (تدرج) پلەبەند، لەناو نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بایکۆتی دەوامیان کردەوە و ناچنەوە سەر کارەکانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، “داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەکان نەکەن.”

مانگی 10 ڕۆژی تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی (7 و 8) دابەش نەكراوە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری فەرمانبەران و مووچەخۆران بایكۆتی دەوامیان كردووە.

ماوەی دوو ڕۆژە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە پزیشكان بایكۆتیان ڕاگەیاندووە و كارمەندانی تەندروستیش مۆڵەتی تاوەكو ڕۆژی چوار شەممەیان داناوە بۆ دابەشكردنی مووچە و هۆشداریان دا، كە بایكۆت دەكەن و نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان دادەخەن.

ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاشکراکرا
پێشت ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاشکراکرا
دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
دواتر دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
ەیوەندیدار