دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ



سەرەڕای بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عێراق، بەڵام ئەمڕۆ چەند جارێك لەسەر یەك بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەند جارێك لەسەر یەك بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبۆتەوە و بەهای 100 دۆلار نزیكەی 157 هەزار دیناری تۆماركردووە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار و دواتر بوو بە 156 هەزار و 500 دینار و ئێستاش جارێكی دیكە بەرزبۆتەوە بۆ 157 هەزار دینار.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا خستۆتە بازاڕەوە، كە نزیكەی ٢٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە و ١٦٩ ملیۆن و ١٢٩ هەزار و ١٣٦ دیناری بەشێوەی حەواڵە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقی چەندین بڕیاریان دەركردووە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە، ئەمەش هاووڵایانی هەریمی کوردستانی نیگەران کردووە بەهۆی گرانی كردنی كاڵا و خۆراك و شتومەك لەناو بازاڕەکاندا.

 

لە شارێكی دیكەی هەرێم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتیان ڕاگەیاند
پێشت لە شارێكی دیكەی هەرێم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتیان ڕاگەیاند
لیوا ئەیوب: جامەكەمان خەریكە پڕ ئەبێت
دواتر لیوا ئەیوب: جامەكەمان خەریكە پڕ ئەبێت
ەیوەندیدار