مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات



مەسرور بارزانی ڕایگەیاند پێویستە بەغدا هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە “تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان ، تاوتوێکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لە یاسای بودجەی فیدراڵدا”.

سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند “بەداخەوە لایەن هەیە دەیانەوێ بە شێوەیەکی ناڕەوا و لە دەرەوەی یاسای بودجە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن، لەکاتێکدا شاندی دانوستانکاری هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە”.

وتیشی: “پێویستە هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت”.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوو و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووك و لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئاساییکردنەوەو گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دۆخی کەرکووک کرا”.

٣٨٪ی خەڵکی هەرێم و عێراق متمانەی تەواویان بە کابینەی سودانی هەیە
پێشت ٣٨٪ی خەڵکی هەرێم و عێراق متمانەی تەواویان بە کابینەی سودانی هەیە
کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو
دواتر کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو
ەیوەندیدار