کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو



پاڵەوانی لەشجوانی کیشوەری ئاسیا مامۆستای مەشقی بەرگری شارستانی سلێمانییە، ساڵانە مەشق بە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە دەکات.

پاڵەوانی کیشوەری ئاسیایە، دەمارەکانی ئەستوور و  ماسولکەکانی پتەون، وەرزش و خۆ ماندووکردنی چەندین کاتژمێری گەیەندوویەتی بەم جەستە بەهێزە.

ڕێبین جەلال ١٧ ساڵە لە هۆڵەکانی لەش جوانی دانەبڕاوە، چەندین مەدالیا و جامی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بردووەتەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بووە پاڵەوانی لەشجوانی کیشوەری ئاسیا، کە لە وڵاتی لوبنان ئەنجامدرا، پلەی دووەمی لە ئاستی کیشوەرەکە بەدەستهێناوە.

بەهۆی پاڵەوانێتیەکەیەوە بووەتە ڕاهێنەر لە بەرگری شارستانی سلێمانی، ئێستا ساڵانە ڕاهێنان بە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە دەکات.

باس لەوەدەکات، ڕاهێنەرایەتی لە کاری مامۆستای مەشقدا زۆر سوودی بۆی هەبووە، زۆرجار لەلایەن کارمەندەکانەو داوای ڕێنمایی لێدەکرێت.

مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات
پێشت مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات
“هه‌رگيز ڕێگه‌ نادەین هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سه‌ر ئێران دروست ببێت”
دواتر “هه‌رگيز ڕێگه‌ نادەین هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سه‌ر ئێران دروست ببێت”
ەیوەندیدار