بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند



دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاندووە و بەهێزترینیان گوڕەکەی ٤.٧ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە ڕوویانداوە، بومەلەرزەی یەکەمیان کاتژمێر ١٢ و ٣٤ خولەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری ٢٠ کلم لە باکووری خۆرهەڵاتی دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕوویداوە.

بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر ١٢ و ٤٤ خولەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری رێختەر لەسەر سنووری عێراق – تورکیا لە دووری ٤٤ کلم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دهۆک ڕوویداوە.

بومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی ٣.١ پلە لە کاتژمێر ١٢ و ٣٨ خولەک لە نزیک سنووری عێراق – تورکیا لە دووری ٣٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەگەیاندووە.

لە بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لە بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
مەسرور بارزانی: گەلی كوردستان ڕێی سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن
دواتر مەسرور بارزانی: گەلی كوردستان ڕێی سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن
ەیوەندیدار