خەڵك؛ هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكەی هەولێر ئاشكرادەكات



ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە شەقامی 40 مەتری نزیك باڵیۆزخانە كەوتەوە و وتەبێژی بەرگری شارستانی دەڵێت: “چەند كرێكارێك كاریان كردووە و بەهۆی كاری لەحیم و كۆستەرەوە ئاگرەكە كەوتۆتەوە.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند، ئاگرەکە کاتێک کەوتووەتەوە کە کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی بەشێكی باڵەخانەکە کراوە و ژمارەیەک کرێکار كاری لەحیم و کۆستەرەیان كردووە و پریشكی بەر تەختە و تەپەدۆر و پلاستیكی باڵەخانەكە كەوتووە و تەشەنەی كردووە.

وتیشی، “باڵەخانەكە 5 نهۆم و ژێرزەمینێكە و تیمەكانمان دەستبەجێ‌ سێ‌ كرێكاریان لە سەر بینای باڵەخانەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی پەیژەوە و دوو كرێكاریش كەوتبوونە خوارەوە و بریندار بوون، بەڵام برینەكەیان سووكە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ چارەسەر”.

جەختیشی كردەوە، ئاگرەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵ كراوە و كارمەندانی بەرگری شارستانی سەلامەتن.

یادکردنەوەی 11 ی سێپتەمبەری ئەمساڵ جیاوازە
پێشت یادکردنەوەی 11 ی سێپتەمبەری ئەمساڵ جیاوازە
بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت خزمەتی گەلی خۆمان بكەین
دواتر بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت خزمەتی گەلی خۆمان بكەین
ەیوەندیدار