یادکردنەوەی 11 ی سێپتەمبەری ئەمساڵ جیاوازە



ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول ( بریتییە لە کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 11 ئەیلوولی ساڵی 2001  لەلایەن ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).

لە ئەنجامدا ٢٩٧٧ کەس کوژران و ٢٤ کەس ون بوون لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دووکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.

گۆڕانکارییەکی گەورە ڕوویدا لە سیاسەتی ئەمریکادا لە دوای ئەم ھێرشانە، کە شەری ڕاگەیاند لە دژی تیرۆر، و ئەم گۆڕانە بوو بەھۆی شەڕ لەسەر ئەفغانستان و ڕووخانی حوکمی بزووتنەوەی تاڵیبان و شەڕ لەسەر ءێراق و ڕوخانی ڕژێمی حوکمی عێراق بە ھەمان شێوە.

هەموو ساڵیک یادی کارەساتەکەی 11 سێبتەمبەر لە سەرانسەری ئەمەریکا دەکرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ یادی ئەم کارەساتە بۆ موسڵمانان جیاوازە، هەستی ڕق و کینەی ئاینی بەهۆی ڕووداوەکەوە کەمتر بووەتەوە، ئەوەتا شارەداری نیویۆرک بۆ ئەوەی موسڵمانەکانیش لە خەونی ئەمەریکادا بژین ڕێگەی دا لە مزگەوتەکان بە بڵندگۆ بانگ بدرێت

 

“سێ ناوچەی ھەرێم مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە”
پێشت “سێ ناوچەی ھەرێم مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە”
خەڵك؛ هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكەی هەولێر ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكەی هەولێر ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار